بەغدا - INA
ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، تاوتوێی ڕووداوە هەرێمییەکانی ئەم دواییەی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئەنجومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، شەشەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدا." ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەنجومەن دانیشتنەکەی بە خوێندنەوەی سوورەتی فاتیحە بۆ گیانی شەهید سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر (قدس سره) لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا دەست پێکرد."
له راگەیندراوێكدا ئهوهیش هاتووه كه: "ئەنجومەن تاوتوێی ئەو وانانەی کرد کە لە ڕووداوە هەرێمییەکانی ئەم دواییە وەرگیراون و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە دا. هەروەها تاوتوێی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی کرد بۆ هەماهەنگی و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان دەزگای دژەتیرۆری کۆماری عێراق و وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیتاڵیا، و بڕیاری گونجاویشی لەو بارەیەوە دەرکرد."