🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/21 15:50

بەغدا – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کردەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی کرد، کە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاییکردنی ئەرکەکانیدا و بەدیهێنانی خواستەکانی گەل."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی تەندروستی وڵات تاوتوێ کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییە پزیشکییانە کردەوە کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن، هەروەها جەختی لە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکان و باشترکردنی ژێرخانی دامەزراوە تەندروستییەکان."

لای خۆیەوە، وەزیری تەندروستی دیارترین ئەو تەحەدییانەی خستە ڕوو کە ڕووبەڕووی کەرتی تەندروستی دەبنەوە و ئاماژەی بە "ئەو پلان و ڕێکارانە کرد کە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پاڵپشتیکردنی کادیرانی پزیشکی گیراونەتە بەر، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە باشترکردنی جۆری چاودێریی تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)