بەغدا – INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، دوو نامهی پیرۆزبایی لە لایەن خادمی حەرەمەینی شەریفەین و شازادەی جێنشینی سعوودیەوە پێگەیشت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، نامهیهكی پیرۆزبایی لە خادمی حەرەمەینی شەریفەین شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیزەوە پێگەیشت، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار."
بەپێی راگهیندراوهكه، خادمی حەرەمەینی شەریفەین لە نامهكهیدا "پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆمار خواستووە لە ڕاییکردنی ئەرکەکانیدا"، جەختیشی لە "پەرۆشی خۆی کردووەتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرۆک کۆمار بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و گەشەپێدانیان لە هەموو بوارەکاندا."
لە لایەکی ترەوە، سەرۆک کۆمار نامهیهكی پیرۆزبایی لە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشین و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیەوە پێگەیشت، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار.
شازادەی جێنشینی سعوودیە "گەرمترین پیرۆزبایی خۆی دەربڕیوە و هیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ سەرۆک کۆمار، و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواستووە."