بەغدا – INA – عودهی عهبادی
لەم دواییانەدا لە لایەن بڵاوکراوەکانی یەکێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق، دیوانی (الَمحَّارُ قلائدُ الغَرقى - سەدەف ملوانکەی خنکاوەکان)ی شاعیری عێراقی "یووسف حەسەن" بڵاوکرایەوە، کە لە (361) لاپەڕە پێکدێت.
دیوانەکە زیاتر لە (90) دەقی شیعریی مۆدێرن (حەداثە) لەخۆدەگرێت، کە فەزایەکی ڕەمزیی فراوانیان بەرجەستە کردووە و پشتیان بە تێمای "دەریا" بەستووە وەک هاوتا وێناکراوێک بۆ تەمومژاویبوون و قووڵیی مرۆیی؛ بە شێوەیەک کە وشە و دەربڕینەکانی دەریا ئامادەییان هەیە وەک هەڵگرێکی واتایی کە گۆڕانکارییەکانی خود و هەڵبەز و دابەزەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نادیاردا ڕەنگ دەداتەوە.
هەروەها دەقە شیعرییەکان بایەخپێدانێکی ڕوونیان پێوە دیارە کە خۆی لە گەڕان بەدوای مانا و ناسنامەدا دەبینێتەوە، شاعیر لە ڕێگەی شیعرەکانییەوە تێڕامانێکی چڕی پێشکەش بە پرسیارە گشتییەکانی ژیان کردووە.