بەغدا - INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوکردنی ڕێکارە ئەمنی و خزمەتگوزارییە داڕێژراوەکانی بۆ پاراستنی کاروانی حاجیانی ماڵی خودا ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی و لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی سەرپەرشتیار بەسەر بەڕێکردنی حاجیانی ماڵی خودا، سەرپەرشتی کۆنگرەیەکی ئەمنی بەرفراوانی کرد بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی دەستەی ئەرکان لە فەرماندەیی و دەزگا ئەمنییەکان."
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بوو کە تایبەتە بە دابینکردنی ئاسایشی کاروانی حاجیان لە سنووری بەرپرسیارێتی فەرماندەییەکەدا، کە پلانێکی پاڵپشتی لەگەڵدایە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە لایەن هێزەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان (دەستەی حەج و عومرە)؛ سەرەڕای تەرخانکردنی هەوڵێکی هاوتەریب لە لایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی بۆ مسۆگەرکردنی ڕەوانیی هاتووچۆ و کردنەوەی ئەو گرێ کوێرە ترافیکییانەی لەو ڕێگایانەدا دروست دەبن کە حاجیان پێیدا تێپەڕ دەبن."