🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرۆشی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/21 11:53

بەغدا ـ INA

سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە محەمەد سەمعان کەنعان، پارێزگاری نوێی کەرکووک کرد، و پیرۆزبایی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی پارێزگای لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست."

لەراگەیندراوەكەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا کۆی بارودۆخی پارێزگاکە تاوتوێ کرا، و سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی بۆ ڕێکار و پلانە تایبەتەکان بە گەشەپێدانی کەرتی خزمەتگوزاری لە تەواوی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای کەرکووک کرد، لە چوارچێوەی بەرنامەیەک بۆ بەهێزکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە سەقامگیری پارێزگاکە و بەدیهێنانی بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە هەموو پێکهاتەکان."

سودانی جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی حکومەتە خۆجێییەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانییەکان بۆ باشترکردنی دۆخی پارێزگاکە و بووژاندنەوەی واقیعی ئابووری."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)