بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، جەختی کردەوە کە وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا تا چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەنە ئیسلام ئاباد.
ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" ڕایگەیاند: "بڕیارە جێگرەکەم جی دی فانس و وەفدی ئەمریکی تا چەند کاتژمێرێکی دیکە بگەنە ئیسلام ئاباد".
ترامپ جەختی لە "ئامادەیی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران لە ئەگەری ڕوودانی پێشکەوتنی بەرچاو" کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە "جێگرەکەی جی دی فانس و وەفدی دانوستانکار لە ڕێگادان و تا چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەنە ئیسلام ئاباد".
ئاماژەی بەوەشکرد: "پێویستە دانوستان لەگەڵ ئێران بکەین، بۆیە لەم قۆناغەدا وا دادەنێم کە کەس یاری ناکات"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "کرۆکی دانوستانەکان تەنها یەک داواکارییە کە جێگەی گفتوگۆ نییە، ئەویش دەستبەرداربوونی ئێرانە لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی".