بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، عەدنان فەیحان، ئەنجام دا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، کارەکانی کۆبوونەوەی ژمارە (19)ی خولی شەشەمی هەڵبژاردن، ساڵی یەکەمی یاسادانان، وەرزی یەکەمی یاسادانانی کردەوە".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "ژمارەی ئامادەبووان گەیشتووەتە 183 پەرلەمانتار".