بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی چین، شی جین بینگ، جەختی کردەوە کە دەبێت هاتوچۆی ئاسایی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بپارێزرێت.
ئاژانسی شینخوای چینی لە زاری بینگەوە بڵاویکردەوە: "دەبێت هاتوچۆی ئاسایی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بپارێزرێت"، ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێمە پشتگیری لە ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن دەکەین و پابەندین بە دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
سەرچاوە: ئاژانسی شینخوا