هەولێر ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ، بەبۆنەی كۆچى دواييى نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى ديارى كورد مامۆستا قه‌ره‌نى قادرى ، سه‌ره‌خۆشى له خانەوادەی و هاوڕێ و هاوكارانى کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ،تێیدا هاتووە: "بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى ديارى كورد مامۆستا قه‌ره‌نى قادرى، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".