🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک دەست دەکات بە دابەشکردنی (غازی ماڵان) لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/19 23:59

کەرکوک – INA

لقی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستپێکردنی دابەشکردنی (غازی ماڵان)ی لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند.

لقی کۆمپانیاکە لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە: "دەیان بریکاری گەڕۆکی غاز بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکی تایبەتدا کردووە بۆ ناساندنی ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکە کە تایبەتە بە دابەشکردنی بوتڵی غازی ماڵان"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەک هاتووە بۆ دەستپێکردنی کارکردنی بریکارانی گۆڕەپانەکان و فرۆشیارە گەڕۆکەکان لە پارێزگاکە بۆ دابینکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان بەپێی سیستەمی کارتی سووتەمەنی ئەلیکترۆنی، ئەمەش بەشدار دەبێت لە ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردن و گەرەنتیکردنی کاراسانییەکەی لە کەرکووک".

ئاماژەی بەوەش کرد: "وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیای جیهانی (سووپەر کەی) و نوێنەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا میکانیزمی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی کۆپۆنی نەوتی نمایشکرا وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی کارکردن لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە".

لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووە: "سەبارەت بەو هاوڵاتییانەی کە کارتی زانیارییان (فۆرمی خۆراک) نییە، کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو دەبێتە ئامرازی پەسەندکراو بۆ خۆتۆمارکردن، ئەویش لە ڕێگەی تۆمارکردنی (ژمارەی خێزانی) لە نێو ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییە دیاریکراوەکەدا. بەڵام بۆ خاوەن چێشتخانە و چالاکییە بازرگانییەکان، پێویستە پەنجەرەی تایبەت بە خۆیان لە نێو ئەپڵیکەیشنی کارتی سووتەمەنی ئەلیکترۆنی (چالاکییە بازرگانییەکان) بەکاربهێنن، بۆ گەرەنتیکردنی ڕێکخستنی دابینکردنی غاز بۆ ئەم توێژە بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە پەسەند دەکرێن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)