نێودەوڵەتی – INA
کۆمپانیای بارهەڵگری فەڕەنسی "CMA CGM" ڕایگەیاند کە یەکێک لە کەشتییەکانی "دوێنێ (شەممە) ڕووبەڕووی تەقەی هۆشدارکردنەوە بووەتەوە" لە گەرووی هورمز، و ئاماژەی بەوەش کرد کە "هیچ زیانێک بەر تاقمی کەشتییەکە نەکەوتووە".
لە هەمان کاتدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی ڕوونی کردەوە کە کەشتی "Everglade"ی سەر بە کۆمپانیای "CMA CGM" ڕۆژی شەممە تووشی زیان بووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.
پێشتریش لەمڕۆدا یەکشەممە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند کە تەقەی ئێرانییەکان "کەشتییەکی فەڕەنسی" و کەشتییەکی بارهەڵگری بەریتانییان کردووەتە ئامانج.