🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەقی پێشنیازی یاسای خزمەتی ئاڵا بڵاودەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/19 23:11

بەغداد – INA

ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەقی پێشنیازی یاسای خزمەتی ئاڵا بڵاودەکاتەوە کە لە کاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو، بۆ خوێندنەوەی یەکەم خرایە ڕوو.

"هەیبەت حەلبووسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێنماییدا بە میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە یاسای خزمەتی ئاڵا بۆ ئاگاداربوون لە تێبینییەکانیان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی هەژدەیەمیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەن و ئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، خوێندنەوەی بۆ دوو پێشنیازی یاسا کۆتایی پێهێنا.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە: لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای خزمەتی ئاڵا تەواو کرد کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشکەش کرابوو، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراق و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاوڵاتیانی نێرینە بۆ ئەنجامدانی خزمەتی ئاڵا، هەروەها بۆ ڕێکخستنی کاروباری خزمەتەکە بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێویستییە هەنووکەییەکاندا بگونجێت لە ڕووی بانگهێشتکردن،و ماوەی خزمەت،و ڕێکارەکانی پشکنینی پزیشکی بۆ مەلەفەکان،و چۆنیەتی ڕەوانەکردن بۆ سەربازی (السوق)، دواخستن و لێخۆشبوون لێی،و دیاریکردنی ئەو کارانەی کە وەک سەرپێچی لە پابەندبوونی ئەنجامدانی خزمەتەکە هەژمار دەکرێن، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندی بە بژێوی،و خوێندن،و گەشت،و چارەسەری پزیشکی و ئەو ئیمتیازاتانەی بە مشموولانی ئەحکامەکانی دەدرێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : حەلبووسی داوای لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری کردووە کە وەک یەک تیم کار بکەن و کاتی پێویستیان پێ بدرێت بۆ تاوتوێکردنی هەر پێشنیازێک کە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە سەبارەت بە پێشنیازی یاسای خزمەتی ئاڵا پێشکەش دەکرێت، هەروەها ڕێنمایی دا بە میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری، پلاندانان، دارایی و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا بۆ بینینی تێبینییەکانیان سەبارەت بە یاساکە.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجە لە عێراق ژمارە (63)ی ساڵی 1985 تەواو کردووە، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانەوە پێشکەش کرابوو، کە ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ بەستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شێرپەنجە و کورتکردنەوەی ئەندامییەتی بۆ ئەو کەسانەی پەیوەندیدارن بە پرۆگرامەکانی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بۆ دەستەبەرکردنی خێرایی لە بڕیاردان، پاشان بڕیاردرا دانیشتنەکە بۆ سبەی دووشەممە هەڵبگیرێت.

هەروەک لە دانیشینی ئەمرۆ یەک شەممە ، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لە ڕەتکردنەوەی ناونانی یاسای خزمەتی ئاڵا بە "سەربازیی زۆرەملێ" کردەوە و ڕوونی کردەوە کە نامانەوێت کۆمەڵگە بە سەربازی بکرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)