بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنەکەی بۆ سبەی دووشەممە هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "هەیبەت حەلبووسی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،کارەکانی دانیشتنی ژمارە (18)ی کردەوە، کە تایبەت بوو بە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی ، ساڵی یاسادانانی یەکەمی، وەرزی یاسادانانی یەکەم.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:
ژمارەی ئامادەبووان بریتی بوو 198 پەرلەمانتار، کەتیایدا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای خزمەتی ئاڵا (سەربازی زۆرەملێ) کۆتایی پێهێنا.
هەروەک خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجومەنی شێرپەنجەی لە عێراق ژمارە (63)ی ساڵی 1985 ئەنجامدا.