🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداریەتی گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی داوای یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ کۆبونەوەی سبەی دووشەممە دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/19 22:23

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،سکرتارییەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی،داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژی دووشەممەدا بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

ئەمینداریەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : داوا دەکەین ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی سبەی دووشەممە لە نووسینگەی سەید عەممار حەکیم ئامادەبن .

هەروەک ئاماژەی بەوە کردوە کە: بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە تەنها کورت دەبێتەوە لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)