🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکوەزیران فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی وردبینی بۆ ڕێکارەکانی چاکسازیی لە هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی دەرکرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/19 22:08

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی وردبینی بۆ وردبینیکردن لە دۆسیەکانی ئەدا و جێبەجێکردن، و ئەو ڕێکارانەی تایبەتن بە چاکسازی لە ڕێڕەوی کارکردنی هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران بۆ ڕاپۆرت و دۆسیە پەیوەندیدارەکان بە ئەدای وەزیفی و خزمەتگوزاریی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، سودانی فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی وردبینی بە سەرۆکایەتی دەستەی دەسپاکی فیدراڵ و ئەندامییەتی دیوانی چاودێری دارایی و بەشی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران.

ئەرکی ئەم لیژنەیە بریتی دەبێت لە:

* وردبینیکردن لە دۆسیەکانی ئەدا و جێبەجێکردن.

* پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی چاکسازیی کارەکانی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی.

* هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی ئاستەکەیەوە هەبێت.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : ئەم ڕێنماییانەی سودانی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی گشتیی خزمەتگوزاریدایە و وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ:

1. داواکاری و تێبینی و سکاڵای ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق سەبارەت بە مافەکانیان.

2. کوالێتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان.

3. داهاتووی کارکردنی هێڵی ئاسمانی نیشتمانی و ناوبانگی نێودەوڵەتی وڵات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)