بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەکشەممە ،کازم شەمەری، ئەندامی ئەو لێژنە پەرلەمانیەی کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە پیسبوونی ڕووباری دیجلە پێکهاتوە، ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی لێژنەکە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی پیسبوونی ئاوی ڕووبارەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
شەمەری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: دوای پیسبوونی ڕووباری دیجلە بەهۆی ڕژانی ئاوەڕۆ و ئاوی پیس لە ڕووباری دیالەوە بۆ ناو دیجلە، دەستمان بە جووڵەیەکی پەرلەمانی کرد و لێژنەی پەرلەمانی بە فەرمانی ژمارە 63 پێکهێنرا،و لێژنەکە میوانداری وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردووە، لەوانە: وەزارەتەکانی سەرچاوە ئاوییەکان،و ژینگە،و تەندروستی، و ئەمینداریەتی بەغدا و پارێزگای بەغدا.
ئاماژەی بەوەش کرد: کە ئەم وەزارەتانە پەیوەندیدارن بە پرسی پیسبوون و دەستنیشانکردنی ئەو لایەنەی بووەتە هۆی پیسبوونی ڕووباری دیالە،کە هەر زیادبوونێکی ڕژانی ئاو تێیدا کاردەکاتە سەر ڕووباری دیجلە.
ڕوونیشیکردەوە : کە ئەرکی لێژنەکە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانە و مەبەست لێی دادگاییکردنی فەرمانگەکان نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم و هاوکاری کردنە بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکان.