🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فیحان جەخت لە ئامادەیی پەرلەمان دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی لەگەڵ چین و کاراکردنی "ڕێگەی گەشەپێدان"

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/19 20:38

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەدنان فیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە "سوی وێی" باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە عێراق کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی فیحان ، کە بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە دیدارێکدا باس لە چەند تەوەرێکی سەرەکی کرا: لەوانە ڕێگەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاراکردنی پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : "فیحان" جەختی کردەوە کە پەرلەمان ئامادەیە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی یاسایی بە مەبەستی کاراکردنی پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان" وەک ئەولەوییەتێکی ستراتیژی.

هەروەک داواکرا سوود لە ئەزموونە پێشکەوتووەکانی چین وەربگیرێت و ژینگەیەکی لەباری وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا چینییەکان بڕەخسێنرێت تاوەکو لە پەرەپێدانی کەرتە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی عێراقدا بەشدار بن.

هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر هاوکاریی هاوبەش کرا .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)