🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە ڕەشنووسی یاسای خزمەتی زۆرەملێ وردەکاریی تەمەن و ماوەی خزمەتکردن ئاشکرا دەکرێن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/19 20:20

بەغدا - INA

ئەمرۆ یەک شەممە، لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ وەک پێویستییەکی نیشتمانی بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی مرۆیی سوپا ئاراستەی پەرلەمان کراوە. لەو بارەیەوە "خالید عوبەیدی"ئەندامی لێژنەکە، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوە کرد : کە ڕەشنووسەکە تەمەنی 18 بۆ 45 ساڵ دەگرێتەوە و ماوەی خزمەتەکەش بەپێی بڕوانامە لەنێوان 3 مانگ بۆ ساڵ و نیوێکدا دەبێت، بەڵام ئەم ماوانە و تەمەنی دیاریکراو شیاوی گۆڕانکارین.

ووتیشی : یاساکە کە بڕیارە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت، ئامانجی تەنها سەربازی نییە، بەڵکو وەک هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و بەهێزکردنی تەبایی نیشتمانی لەنێوان گەنجانی پارێزگاکاندا.

راشیگەیاند : پەسەندکردنی پرژە یاساکە بەستراوەتەوە بە ڕەزامەندی و پێداویستییەکانی وەزارەتی بەرگری.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)