بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند کە هەریەکە لە واشنتۆن و تاران خاوەنی ئیرادەیەکی ڕاستەقینەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و تورکیاش هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پشتگیریکردنی ئەو پرۆسەیە دەخاتە گەڕ.
فیدان ئاماژەی بەوەش کرد : کە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات سەرەڕای هەبوونی هەندێک ناکۆکی تا ئاستێکی زۆر تەواو بوون، جەختیشی لە پێویستی درێژکردنەوەی ئاگربەست کردەوە.