🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەرپرسێکی ئێرانی بۆ رۆیتەرز: ناکۆکییەکی بەرچاو لەگەڵ ئەمەریکادا ماوەتەوە، لەنێویاندا پرسە ئەتۆمییەکان

دەنگی ئەمەریکا 2026/04/17 21:56

بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "هێشتا هەندێک ناکۆکی بەرچاو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بێت لە نێوان تاران و واشنتن ماون."

ئەم بەرپرسە کە ناوەکەی نەهێنراوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە کردنەوەی تەنگەی هورمز مەرجدارە بە پابەندبوونی ئەمەریکا بە مەرجەکانی ئاگربەستەوە.

بەرپرسەکەی ئێران ڕایگەیاندووە "هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر وردەکارییەکانی بابەتە ناوەکییەکان بەدەست نەهاتووە و پێویستە دانوستانێکی ڕژد بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییانە."

ئەو بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە "تاران هیوادارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بە هەوڵی نێوەندگیریی پاکستان بەدەست بهێنرێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ دروستکردنی هەلێک بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر هەڵگرتنی سزاكان لەسەر ئێران و بەدەستهێنانی قەرەبووکردنەوە بۆ زیانەکانی جەنگ."

بەرپرسە ئێرانییەکە وتیشی "لە بەرامبەردا، ئێران کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دڵنیا دەکاتەوە سەبارەت بە سروشتی ئاشتیانەی بەرنامە ناوەکییەکەی."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)