بەغداد - INA
تیپی تۆپی پێی نەوتی میسان، ئەمڕۆ هەینی، سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هاوتاکەی یانەی کارەبادا بەدەستهێنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە لایەکی ترەوە یاری نێوان ئەمانەی بەغداد و موسڵ لە چوارچێوەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە یەکسانبوونی ئەرێنی (١-١) کۆتایی هات.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: تیپی تۆپی پێی نەوتی میسان لە چوارچێوەی گەڕی ٢٩ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی کارەبا بباتەوە.
عەلا سەعد لە خولەکی ٥٦ گۆڵی یەکەمی بۆ نەوتی میسان تۆمارکرد، نەسیم سەیود لە خولەکی ٩٠ گۆڵی دووەمی زیادکرد، یاسر ناجی لە خولەکی ٩٠+٢ ئەنجامەکەی بۆ کارەبا کەمکردەوە، پاشان ئەحمەد عەبدولڕەزا لە خولەکی ٩٠+١٢ گۆڵی سێیەمی نەوتی میسانی تۆمارکرد.
بەو سەرکەوتنە، نەوتی میسان کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٩ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی ١٥ی ڕیزبەندیدایە، لە کاتێکدا کارەبا بە ٢٧ خاڵ لە پلەی ١٧دا مایەوە.
لە یارییەکی دووەمدا، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مووسڵ و ئەمانەی بەغداد لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە یەکسانبوونی هەردوو لا بە گۆڵێک کۆتایی هات.
تیمەکەی ئەمانەی بەغداد گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگەی یاریزانی پیشەگەر هێنریک بێرناردۆ لە خولەکی ٥٤ تۆمارکرد، لە کاتێکدا دەحام ئیبراهیم لە خولەکی ٨٩ی یارییەکەدا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ مووسڵ بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامە، موسڵ خاڵەکانی گەیاندە ٢٩ خاڵ لە پلەی ١٤، و ئەمانەی بەغدادیش خاڵەکانی بوو بە ٢٨ خاڵ لە پلەی ١٦ی ڕیزبەندییەکەدا.