بەدواداچوون ـ INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: بە ناتۆی ڕاگەیاندووە کە هیچ پێویستییەکیان بە یارمەتی ئەوان نییە.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بە ناتۆم ڕاگەیاندووە کە دوای کردنەوەی گەرووی هورمز هیچ پێویستیمان بە یارمەتی ئەوان نییە، و ئێستا دەتوانن کەشتییەکانیان پڕ بکەن لە نەوت."
هەروەها وتی: "ناتۆ لە کاتی پێویستدا بێ سوود بوو، و تەنها پڵنگێکی سەر کاغەزە."