بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران خەریکە بە تەواوەتی جێگیر دەبێت.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ خەریکە تەواو دەبێت،" ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕاگرتنی بێسنووری بەرنامە ئەتۆمییەکەی." ڕوونیشیکردەوە: "ڕەنگە هەر کە گەیشتینە ڕێککەوتن سەردانی ئیسلام ئاباد بکەم، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە."
ترەمپ پێشبینی ئەوەی کرد "لە سەرەتای هەفتەدا وتووێژی زیاتر سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت،" و وتیشی: "زۆربەی خاڵە سەرەکییەکان لەگەڵ ئێران کۆتایییان هاتووە و کارەکە بە خێراییەکی زۆر جێبەجێ دەکرێت."