بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی جەختیکردەوە: (ئیسرائیل) چیتر بۆردومانی لوبنان ناکات.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەدەغەی دەکات لەسەر (ئیسرائیل) کە بۆردومانی لوبنان بکات."
پێشتریش هەر ئەمڕۆ، جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان تەئکیدی کردبووەوە کە گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان لەگەڵ (ئیسرائیل) هەستیار و میحوەرین.