بەغداد – INA- نەسار حاج
فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ هەینی، جەختیکردەوە: کۆبوونەوەی سبەینێی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلاکەرەوە دەبێت.
پەرلەمانتار فیراس مسلەماوی وتەبێژی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی سبەی شەممەی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆمار لە دانیشتنی ڕابردوودا، کۆبوونەوەیەکی وەرچەرخان و یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە جوڵەی فەرمی بۆ ناونان و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەست پێدەکات."
وتیشی: "ئێستا ئێمە لەبەردەم ئاستەنگی پابەندبوونین بەو وادانەی کە دەستوور دوای هەڵبژاردنی سەرۆک دیاریی کردوون، کۆبوونەوەی شەممەش ئامانجی چەسپاندنی تەبایی نیشتمانی و کۆتاییهێنانە بە چەقبەستوویی سیاسی." ئاماژەی بەوەشکرد: "فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان پاڵپشتی ئەوە دەکات کە ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە داخوازییەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت و دوور بێت لە سیاسەتی پەکخستن."