بەغدا – INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لەلایەن قەیس سەعید، سەرۆک کۆماری تونسەوە پێگەیشت، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا، ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە قەیس سەعید، سەرۆک کۆماری تونسەوە پێگەیشت بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار. لە نامەکەیدا، سەرۆک سەعید پیرۆزبایی خۆی و گەلی تونسی برای ئاراستە کردووە و هیوای تەندروستییەکی باش و سەرکەوتنی بۆ خواستووە."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "سەرۆکی تونس جەختی لەو دەورە ئەرێنییە کردووەتەوە کە سەرۆک کۆمار دەیگێڕێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا، هاوکات پەرۆشی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییە برایانەکان و هاوکاری لەگەڵ عێراق، لە پێناو خزمەتکردنی تاتەوەرەکانی هەردوو گەلی برا بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی."