🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیرانی لوبنان پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکەی ترەمپ دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/16 21:32

بەدواداچوون – INA

نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی تەقە (ئاگربەست) لە لوبنان کرد، کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیەندرا.

سەلام لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکەم کە سەرۆک ترەمپ ڕایگەیاند، ئەوە داواکارییەکی سەرەکیی لوبنان بوو کە لە ڕۆژی یەکەمی جەنگەوە هەوڵمان بۆ داوە، و ئامانجی یەکەممان بوو لە دیداری واشنتن لە ڕۆژی سێشەممەدا. لە کاتێکدا پیرۆزبایی لە هەموو لوبنانییەکان دەکەم بەم دەستکەوتە، داوای ڕەحمەت بۆ ئەو شەهیدانە دەکەم کە گیانیان سپارد، و هاوسۆزیی خۆم بۆ خێزانەکانیان و بریندارەکان و ئەو هاووڵاتیانە دوپات دەکەمەوە کە ناچار بوون شار و گوندەکانیان جێبهێڵن ، هیوادارم هەموویان بتوانن لە زووترین کاتدا بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

وتیشی: هەروەها سوپاسی هەموو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەم کە بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە دراون، بەتایبەتی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرەنسا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و هەموو وڵاتانی عەرەبی خوشک، لە پێش هەموویانەوە سعودیە و میسر، لەگەڵ قەتەر و ئوردن.

پێشتر لەمڕۆدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئاگربەست لە لوبنان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ.

ترەمپ لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵنووسیویەتی: ئێستا گفتوگۆی نایابم لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە: هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەست بۆ ماوەی دە ڕۆژ، کە لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات، ئەوەش بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

جەختیشی کردەوە کە هەردوو وڵات ڕۆژی سێشەممە، بۆ یەکەمجار لە دوای ٣٤ ساڵ لێرە لە واشنتن کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕووبیۆ وەزیری دەرەوە.

هەروەها وتیشی: ئەرکی بە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆک و ڕووبیۆ وەزیری دەرەوە، لەگەڵ دان ڕازین کەین سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش سپاردووە بۆ کارکردن لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام، ڕوونیشیکردەوە: شەرەفی ئەوەم هەبووە نۆ جەنگ لە جیهاندا چارەسەر بکەم، ئەمەش دەبێتە دەیەمین جەنگ، با کار بکەین بۆ ئەنجامدانی

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)