بەدواداچوون - INA
مقاوەمەی ئیسلامی (حزبوڵا)، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە بە چەندین مووشەک کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی نەهاریا، کریاتی شمۆنە، کفار بلوم و مالیکییەیان کردووەتە ئامانج، جگە لە بە ئامانجگرتنی گردبوونەوەکانی سوپای (ئیسرائیل) و بنکەکانی تۆپخانەیان لە شارۆچکەکانی کفر کلا و بەییازە لە باشووری لوبنان.
حزبوڵا لە زنجیرە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هێزێکی ئیسرائیلی لەناو ماڵێکدا لە شارۆچکەی کفر کلا لە باشووری لوبنان بە مووشەکێکی ئاڕاستەکراو کرایە ئامانج و پێکانی ڕاستەوخۆمان تۆمار کرد."
هەروەها ئاشكرایكرد: "بە مووشەک کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوونی نەهاریا، کریاتی شمۆنە، کفار بلوم و مالیکییەمان بۆردومان کرد."
لە درێژەی بەیاننامەکاندا هاتووە: "بە ژمارەیەک مووشەک بنکە نوێیەکانی تۆپخانەی دوژمنمان لە شارۆچکەی بەییازە لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد."