بەدواداچوون – INA
ماڵپەڕی هەواڵی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لەو گفتوگۆیانەی نێوان واشنتۆن و تاران بەدەستهاتووە، ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەمەش لە نێوەندى هەوڵە نێودەوڵەتییە چڕەکان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە ماوەکان پێش کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست لە ٢١ی نیسانی ئەمساڵدا.
بەپێی سەرچاوەکان، هەر یەکە لە وڵاتانی پاکستان، میسر و تورکیا وەک نێوەندگیر بۆ لێکنزیککردنەوەی دیدوبۆچوونەکان کار دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدێکی باڵای پاکستان بە سەرۆکایەتی عاسم مونیر، گەیشتە تاران بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.