بەدواداچوون ـ INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری یەکەمی گەمارۆ دەریاییەکەدا هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە لە هێزە ئەمریکییەکان تێپەڕێت.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری یەکەمی گەمارۆی ئەمریکا لەسەر ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دێنە دەرەوە، هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە لە هێزە ئەمریکییەکان تێپەڕێت."
ئەوەشی خستەڕوو: کە "٩ کەشتی پابەندی ڕێنماییەکانی هێزە ئەمریکییەکان بوون بۆ گەڕانەوە و ئاڕاستەکردنیان بەرەو بەندەرێکی ئێرانی یان ناوچەیەکی کەناراو."