بەغداد - INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان دلێمی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە ئێزیدییەکان کرد بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدی، هاوکات جەختی لە پێویستی پێکەوەژیان و بەهێزکردنی فرەیی کردەوە.
فەیحان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی ئێزیدی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی ئێزیدی لە عێراق و جیهان دەکەین، لە خودای گەورە داواکارین ئەم بۆنەیە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت، و ببێتە سەرەتای ساڵێک کە تێیدا تەناهی و سەقامگیری و گەشەسەندن باڵ بکێشێت، و هیواکانی هەموو عێراقییەکان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر بەدی بهێنێت".
جەختیشیکردەوە: "ئەم بۆنەیە گوزارشت لە میراتێکی شارستانی و کولتووری ڕەسەن دەکات کە ڕەنگدانەوەی ئەو فرەییە قووڵەیە کە کۆمەڵگەکەمان پێی دەوڵەمەندە، ئەمەش وا دەخوازێت کە وەبەرهێنان لەم فرەییەدا بکرێت بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و چەسپاندنی بەهاکانی هاوڵاتیبوون و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، بە جۆرێک کە بنەماکانی بنیادنانی دەوڵەتێکی دادپەروەر بەهێز بکات، شکۆی ڕۆڵەکانی بپارێزێت، و مافەکانیان لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری مسۆگەر بکات".