🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەعرەجی: عێراق کار دەکات بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/15 15:20

بەغداد - INA

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیکردەوە: کە عێراق کار دەکات بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغداد نیکۆڵۆ فۆنتانا کرد"، ڕوونیشیکردەوە: "هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕێگاکانی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم چارەسەرە دیپلۆماسییەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی بەردەوام تاووتوێ کرد".

بەپێی بەیاننامەکە، ئەعرەجی، "گەشبینی خۆی نیشان دا بە ڕاگرتنی جەنگ و کۆتاییهێنان بە ململانێ و گەڕانەوە بۆ سەر ڕێڕەوی دیپلۆماسی"، هەروەها "ڕێز و پێزانینی حکومەتی عێراقی بۆ هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا" دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد: "عێراق کار دەکات بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام"، جەختیشیکردەوە لەسەر "پەرۆشی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا".

لە لایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا "هیوای وڵاتەکەی دەربڕی بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کرد"، و ستایشی "ئەو ڕۆڵەی کرد کە حکومەتی عێراق گێڕاویەتی لە پاراستنی نێردە و باڵیۆزخانە کاراکان لە عێراقدا".

جەختیشیکردەوە لەسەر "پشتگیری ئیتاڵیا بۆ ڕێڕەوی دیپلۆماسی، لە پێناو گەڕانەوەی هێمنی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)