سلێمانی – INA
دەستەی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆمارکردنی بوومەلەرزەیەکی لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وێستگەکانی چاودێری بوومەلەرزەمان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١٥، بوومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووە کە نزیکەی ١١٥ کم لە باکووری شاری سلێمانی - پارێزگای سلێمانی و لە نزیک سنووری عێراق و ئێران ڕوویداوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە "گوڕی بوومەلەرزەکە ٤.٢ پلە بووە و ئەو هاوڵاتیانەی لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە نیشتەجێن هەستیان پێکردووە هەستکردنێکی سوک"، ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی دیکە ئاگادارتان دەکەینەوە، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین دووربکەونەوە لە هەواڵی ناڕاست و پڕوپاگەندە و پابەندی ڕێنماییە بوومەلەرزەزانییەکان بن".