🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی بێلاڕوس پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار دەکات و جەخت لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/15 11:38

بەغداد – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا بێلاڕوسییەکەیەوە پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، پیرۆزباییەکی لە ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕوسەوە پێگەیشت بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار."

سەرۆکی بێلاڕوس لە پیرۆزباییەکەیدا "پڕ بە دڵ پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆمار خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا"، جەختیشیکردەوە: کە "وەرگرتنی ئەم پۆستە باڵایە هاوکار دەبێت لە بەدیهێنانی پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بۆ عێراق، جگە لە بەهێزکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی یەکڕیزی نیشتمانی."

لوکاشینکۆ تەئكیدی لە "پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ عێراق، و قووڵکردنەوەی گفتوگۆی هاوبەش کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و یەکسانی دامەزراوە، لەگەڵ فراوانکردنی ئاسۆکانی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)