وەرزش – INA
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماڵاوایی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کرد، دوای ئەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا و لە کۆی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بە ئەنجامی (٢-٣) بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دۆڕا. لە لایەکی دیکەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی توانی بە ئەنجامی (٤-٠) لە کۆی هەردوو یارییەکە لە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بباتەوە و بگاتە قۆناغی نیوەی کۆتایی.
لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئارسناڵی ئینگلیزی و سپۆرتینگ لیسبۆنەی پورتوگالی دەبێتەوە. هاوکات یانەی پاریس سان جێرمانیش ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ڕیال مەدریدی ئیسپانی و بایرن میونخی ئەڵمانی دەبێتەوە.