🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ تەنگژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/14 21:44

نێودەوڵەتی – INA

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە تەنگژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ چارەسەرێکی سەربازی نییە.

گۆتێرێس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تەنگژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەری سەربازی نییە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ڕێککەوتنەکان پێویستییان بە ئیرادەی سیاسی و بەشدارییەکی بەردەوام هەیە".

گۆتێرێس ڕوونی کردەوە کە "دەبێت دانوستانە جیدییەکان دەستپێبکەنەوە و ئاگربەست بپارێزرێت"، جەختیشی کردەوە کە "پێویستە ڕێز لە مافەکانی دەریاوانی نێودەوڵەتی بگیرێت، لەوانەش گەرووی هورمز لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە".

هەروەها گۆتێرێس وتی: "کات کاتی دانبەخۆداگرتن و بەرپرسیارێتییە، کاتی دیپلۆماسییە لەبری پەرەپێدانی گرژییەکان و پێویستە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان نوێ بکرێتەوە"، دووپاتیشی کردەوە کە "ئێمە پێویستمان بە بەردەوامیی دانوستانەکان و ئاگربەستە لە هەمان کاتدا".

لە کۆتاییدا گۆتێرێس ئاماژەی بەوە کرد: "ئەو بەڵگانەی لەبەردەستماندان ئاماژە بە ئەگەرێکی بەهێز دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)