بەغدا – INA – حەسەن فەواز
عەتوان عەتوانى، پارێزگاری بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە، نزیکبوونەوەی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاوی لە ناوچەی (سەیدە زەینەب)ی سەر بە قەزای مەحموودییە ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە پارێزگا بەپێی پلانێکی پێشوەختە کار دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە قەیرانی کەمئاوی لە وەرزی هاویندا.
عەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "تیمە تایبەتمەندەکان لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاو لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە قەزای مەحموودییە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەسەرکردنەوە مەیدانییەکان قەزاکانی مەحموودییە، زەورا، حوسێنییە و ناحیەکانی وەحدە و نەهرەوانی گرتووەتەوە بۆ ئاگاداربوون لە پێداویستییە ڕاستەقینەکان."
وتیشی: "پارێزگا پلانێکی گشتگیری داڕشتووە بۆ دەستپێکردنی ئەم پڕۆژانە لە ماوەی داهاتوویەکی نزیکدا، ئەمەش لەبەر پێویستیی ئامادەکاریی پێشوەختە بەرلە هاتنی وەرزی هاوین بۆ تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی کتوپڕ لە دۆسیەی دابینکردنی ئاودا،" تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە "دەستپێکی پڕۆژەکان لە ناوچەی سەیدە زەینەبەوە بووە و بەدوای ئەوەشدا هەموو قەزا و ناحیەکانی پایتەخت دەگرێتەوە."