🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی کارەبا کردنەوەی دوو وێستگەی گەڕۆک لە کەرکوک بۆ نەهێشتنی لۆد و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/14 18:26

کەرکوک – INA – ڕوودی ئەنوەر

وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ سێشەممە، کردنەوەی دوو وێستگەی گەڕۆکی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند، بە ئامانجی چارەسەرکردنی دابەزینی "ڤۆڵتیە" و نەهێشتنی ئەو لۆد و فشارە زۆرەی لەسەر تۆڕی نیشتمانی هەیە، هاوکات جەختی کردەوە لە هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی وێستگەکان بۆ ٢٥ وێستگە لە ماوەی ئەمساڵدا.

زەیدان خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی کارەبای ناوچەی باکوور بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "تیمە تەکنیکییەکان ئەمڕۆ یەکەم وێستگەی گەڕۆکیان لە ناحیەی پردێ (باکووری کەرکوک) کردەوە، وێستگەی دووەمیش لە گەڕەکی دۆمیز (باشووری شارەکە) کرایەوە،" ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم دوو ناوچەیە بەدەست لۆدێکی زۆر و فشار لەسەر تۆڕی کارەبا دەناڵاند."

وتیشی: "خستنەگەڕی ئەم دوو وێستگەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی جێگیرکردنی ڤۆڵتیە و نەهێشتنی لۆد، ئەمەش بە ئەرێنی ڕەنگدەداتەوە لەسەر زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی وزەی کارەبا بە هاووڵاتییان،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "وەزارەت لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەرکەوتوو بوو لە کردنەوەی ١٠ وێستگەی جێگیر لە کەرکوک، لە ئێستاشدا پەنا بۆ وێستگە گەڕۆکەکان براوە وەک چارەسەرێکی خێرا بۆ کورتبڕی لە کاتدا، بەو ئومێدەی وەزارەت لە ساڵی ٢٠٢٦دا بگاتە ٢٥ وێستگە."

ئەوەشی خستە ڕوو کە "توانای هەر وێستگەیەک ٣١.٥ MVAیە، بە جۆرێک هەر یەکێکیان ١٤ فیدەر (مغذي) لەخۆدەگرێت،" جەختیشی کردەوە کە "ئەم وێستگانە بەشدار دەبن لە دابینکردنی کارەبا بۆ ئەو گەڕەکانەی کە لە نێوان ٢٦ بۆ ٢٨ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدایە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)