بەغدا- INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فیحان دلێمی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی وەرگرتنی وانە لە تاوانی ئەنفال بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری.
فیحان لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "ئەم کارەساتە گوزارشت لە یەکێک لە قێزەونترین ئەو تاوانانە دەکات کە ڕژێمی سەدام دەرهەق بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامی دا، و ئەو نەهامەتییە مرۆییە قووڵانە و پێشێلکارییە گەورانەی مافی مرۆڤ کە لە پاش خۆی جێی هێشتن."
ئاماژەی بەوەش کرد: "تاوانی ئەنفال کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران هاووڵاتی سڤیلی بێتاوان، و ئەو پرۆسە کۆچپێکردنە زۆرەملێ و نێژرانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە هاوڕێی بوون، قەبارەی ئەو مەینەتییانە دەردەخات کە عێراقییەکان لەو سەردەمەدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە؛ ئەمەش جەخت لە گرنگیی وەرگرتنی وانە دەکاتەوە لێی بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و ئینساف، و بەهێزکردنی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە لە داهاتوودا."
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر "پێویستیی ئینسافدان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان، و بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی، و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان، بە جۆرێک کە بنەماکانی دەوڵەتی دەستووریی چەسپاو لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و دادپەروەری بەهێز بکات، و کەرامەتی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بپارێزێت و ڕێڕەوی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی بەهێزتر بکات."