🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەترووشی: پرۆسەکانی ئەنفال قێزەونترین ئەو تاوانانەن کە ڕژێمی لەناوچوو دژ بە بێتاوانان ئەنجامی داون

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/14 12:02

بەغدا - INA

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرهاد ئەمین ئەترووشی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە پرۆسەکانی ئەنفال قێزەونترین ئەو تاوانانەن کە ڕژێمی لەناوچوو دژ بە هاووڵاتییانی بێتاوان ئەنجامی داون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرهاد ئەمین ئەترووشی، یادی تاوانەکانی ئەنفالی کردەوە کە لە هەشت قۆناغدا لە ساڵی ١٩٨٨ دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان جێبەجێ کران؛ ئەم پرۆسانە ناوچەکانی گەرمیان، شارەکانی کەلار، چەمچەماڵ، سەنگاو، کفری، قادرکەرەم، دووز، پێباز، تێلەکۆ، لەیلان و ناوچەکانی بادینانی لە دهۆک گرتەوە، تێیدا سەدان گوند لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وێران کران، و بەداخەوە دەزگا سەرکوتکەرە جۆراوجۆرەکان بەشدارییان تێدا کرد لە کوشتن، ڕاگواستن و کۆمەڵکوژیی گەلی کورد."

ئەترووشی ئاماژەی بەوەش کرد: "پرۆسەکانی ئەنفال یەکێکن لە قێزەونترین ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی لەناوچوو دژ بە هاووڵاتییانی مەدەنیی بێتاوانی گەلی کوردستانی عێراق ئەنجامی داون. لە کاتێکدا کە یادی ئەو ڕووداوە مێژووییە پڕ لە ئازارانە دەکەینەوە، داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین دادپەروەریی کۆمەڵایەتی جێبەجێ بکات لە ڕێگەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، چەسپاندنی ئازادییەکان، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان، پابەندبوون بە دەستوور، ڕێزگرتن لە هاوسەنگی و شەراکەتی نیشتمانی، و بەدیهێنانی تەبایی نیشتمانی بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)