بەغدا - INA
ناوەندی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی دادوەری نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە دوو تۆمەتبار ڕادەستی وڵاتەکانیان کراونەتەوە، دوای ئەوەی سەلمێنرا کە پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستی داعشەوە نەبووە.
ئەنجومەنی دادوەری لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا، ئاماژەی بەوە کردووە: "ناوەندی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی دادوەری نێودەوڵەتی، ڕادەستکردنی دوو تۆمەتباری (کە یەکێکیان مێرمنداڵێکی هاووڵاتی کۆماری فینلەندا و ئەویتریان هاووڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە) بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکانیان ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی دەرکەوت کە هیچ پەیوەندییەکیان بە تاقمە تیرۆریستییەکانی داعشەوە نەبووە."
لە راگهیندراوهكهدا هاتووە کە "پرۆسەی ڕادەستکردنەکە دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و دادوەرییەکان ئەنجامدرا، ئەوەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری دادوەری نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەناو هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی پەیوەست بە پرسەکانی تیرۆر."
هەروەها جەختی کردەوە لەسەر "بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی دادپەروەری و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگریکردن لە دەربازبوونی تێوەگلاوان لە سزا."
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە عێراق پێشتر (٥٧٠٤) تۆمەتباری ئەندامی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعشی لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە وەرگرتووەتەوە، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.