هه‌ولێر – INA
ئەمڕۆ سێتشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی یادی 38 ساڵەی ئەنفالی گەرمیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئه‌نفال ته‌نيا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی ته‌واوى گه‌لێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پهیامهكیدا كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا وت "ته‌نيا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی ته‌واوى گه‌لێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تائێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئه‌وه‌یش وت، "لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی رووفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكه‌ين و هه‌رچى له توانادا بێت ده‌بێ خزمه‌تى زیاتر به كه‌سوكارى ئەنفالکراوان بكرێت."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، بهرپرسياريهتيى حکومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه.
بارزانی لەم یاده‌دا جەخت لەوەش دەکاتەوە، "پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت.