🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەوتهەڵگرێکی سزادراو لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆی سەر گەرووی هورمز دەشکێنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/14 10:56

نێودەوڵەتی – INA

نەوتهەڵگری "ئێڵبیس" کە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕی و بەوەش ئەو گەمارۆیەی شکاند کە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر گەرووەکە و بەندەرەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو.

کۆمپانیای "کێپلەر" بۆ شیکردنەوەی داتا ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرەکە بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و بەپێی وەسفی تۆڕی "سی ئێن ئێن" تەحەدای فەرمانەکەی سەرۆک ترامپی کردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو نەوتهەڵگرەی بە ناوی "Elpis" لە دەوڵەتی دوورگەکانی قەمەر لە زەریای هیندی تۆمارکراوە، لە ساڵی ٢٠٢٥ـەوە لەژێر سزاکانی ئەمریکادایە بەهۆی "تێوەگلانی لە کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ئێران".

شایەنی باسە کە ترامپ لە ١٢ی نیسان فەرمانی داخستنی گەرووی هورمزی دەرکرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە پاڵپشتی وڵاتانی دیکە، ڕێگری لە تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک دەکات بەناو گەرووەکەدا، جگە لە گەڕان بەدوای ئەو کەشتیانەی کە پارەیان بە ئێران داوە بۆ تێپەڕبوون و دەستبەسەرداگرتنیان.

چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی گەمارۆکەی ئەمریکا، داتاکانی کەشتیوانی نیشانیان دا کە جوڵە لەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەدا کەمی کردووە، و دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی فەرمانەکەی ترامپ، نەوتهەڵگرەکان دەستیان کرد بە گۆڕینی ئاڕاستەی ڕێڕەوەکانیان.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)