بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکخراوی "ئۆپێک"، ڕایگەیاند، کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە مانگی ئازاردا بە بڕی 7.7 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو لەلایەن وڵاتانی (ئۆپێک پڵەس) لە مانگی ئازاردا، بە بڕی 7.7 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە مانگی شوبات کەمی کردووە."