بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ڕایگەیاند، ترەمپ تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکات ئەگەر گەمارۆ دەریاییەکە سەرکەوتوو نەبێت.
ئەکسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە: "ترەمپ تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران دەکات، لە ئەگەرێکدا ئەگەر گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا نەبێتە هۆی ئەوەی تاران ئاراستەی کارەکانی بگۆڕێت،" ئاماژەی بەوەش کردووە: "ناوبژیوانان بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ واشنتن و تاران، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە."
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: "لیستی ئەو ئامانجە ئێرانییە ئەگەرانەی کە ڕەنگە ئەمریکا بییانکاتە ئامانج، ژێرخانەکان دەگرێتەوە کە پێشتر واشنتن هەڕەشەی لێدانی کردبوون."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ترەمپ هەوڵ دەدات ڕێگری لە ئێران بکات کە گەرووی هورمز وەک کارتی فشار لە کاتی گفتوگۆکاندا بەکاربهێنێت."