نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست دەکات بە جێبەجێکردنی گەمارۆ لەسەر بەندەرەکانی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەست دەکەن بە جێبەجێکردنی گەمارۆ بەسەر هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی دەریایی کە دەچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەردەچێت، ئەوەش لە ١٣ی نیسان کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەکاتی ڕۆژهەڵات، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆک."
ئەوەشی هاتووه: "گەمارۆکە بە شێوەیەکی بێلایەنانە بەسەر کەشتییەکانی هەموو ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنرێت کە دەچنە ناو بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران یان لێی دەردەچن، لەوانەش هەموو بەندەرەکانی ئێران لەسەر کەنداوی عەرەبی و کەنداوی عومان؛ هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ڕێگری لە ئازادی گەشتی دەریایی ئەو کەشتییانە ناکەن کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن بۆ بەندەرە نائێرانییەکان یان لەوێوە دێن."