بەدواداچوون- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتیكردەوە كە هەڕەشەكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر گەلی ئێران نییە و ئاماژەی بەوەدا كە ئێران ئەمەی سەلماندووە.
قالیباف لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گواسترایەوە و وتی : گفتوگۆیەكی زۆر چڕ و جددی و تەحەدایمان لە پاكستان ئەنجامدا، ڕوونیشیكردەوە، شاندەكەمان دەستپێشخەریی باشیان خستەڕوو بۆ نیشاندانی نیازپاكی ئێران، ئەمەش بووە هۆی پێشكەوتن لە دانوستانەكاندا.
ووتیشی: دەبێ ئەمریكییەكان بڕیار بدەن كە ئایا ئامادەن متمانەی ئێران بەدەست بهێنن یان نا، ڕوونیشی كردەوە كە ئەمریكییەكان لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا دوو جار هێرشیان كردە سەر ئێمە، هەر بۆیەش ئەوانەن كە دەبێ متمانەی ئێمە بەدەست بهێنن.
هەروەها ووتیشی : كە هەڕەشەكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر گەلەكەمان نییە، ئێمەش سەلماندوومانە كە ئەمە دروشم نییە بەڵكو واقیعێكە.