بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە تیپی تۆپی پێی ئەمانەی بەغدا لە یاریی یەكەمی گەڕی 28ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیەكی شایستەی بەرامبەر دهۆك مسۆگەر كرد.
لە خولەكی حەوتەمدا مونتەزەر عەبدولئەمیر گۆڵی یەكەمی بۆ ئەمانەی بەغدا تۆماركرد، سەفا هادیش لە خولەكی 45+2 گۆڵی یەكەمی بۆ دهۆك تۆماركرد، دواتر مونتەزەر عەبدولئەمیر گۆڵی دووەمی خۆی و گۆڵی دووەمی ئەمانەی بەغدای لە خولەكی 60دا لە یارییەكەدا تۆماركرد.
بەم سەركەوتنە ئەمانەی بەغدا بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ بۆ پلەی 17 بەرزبووەوە، دهۆكیش بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی 11دا مایەوە.