🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە قەشە ئیمیل نۆنا دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی كەنیسەی كلدان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/12 19:20

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەكشەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە قەشە ئیمیل نۆنا كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی كەنیسەی كلدان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی قەشە ئیمیل نۆنا دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی كەنیسەی كلدان، هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازێت لە جێبەجێكردنی ئەركی ڕۆحی خۆی، خزمەتكردنی ئەندامانی كەنیسە و بەرەوپێشبردنی بەهاكانی خۆشەویستی و برایەتی.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : سەرۆكی پەرلەمان جەختی لە گرنگی چەسپاندنی بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و پتەوكردنی گیانی برایەتی لەنێوان هەموو گەلی عێراق كردووەتەوە، كە بەشدارە لە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و چەسپاندنی یەكێتی نیشتمانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)